Cîhan
بەپەلە ... میسڕ بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات
پەیامی کورد ... بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانی نێوانیان، میسڕ بڕیاریدا #بایكۆتی كاڵای توركی بكات.
دوای لێدوانەكەی ئەردۆغان لەبارەی مردنی محەمەد مورسی-یەوە، گرژییەكانی نێوان توركیاو میسڕ بەتایبەت ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیسی رووی لەهەڵكشان كردو ناڕەزاییەكی زۆری میسری لێكەوتەوە.
لەلایەكی دیكە هاوپەیمانی حزبە میسرییەكان كە خۆی لە (40) حزبدا دەبینێتەوە، رەخنەیەكی تووندیان لەلێدوانەكانی ئەردۆغان گرت و دژی وەستانەوە، تا گەیشتە ئەوەی داوایان لەگەلی میسڕی كرد لەهەر كوێیەكی دنیا بن بایكۆتی كاڵای توركی بكەن و نەیكڕن و بەكاری نەهێنن.