Cîhan
بەپەلە ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران لە هەڕەشەی جیهانی ئاگادار بێت
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێران لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئاگادار دەکاتەوە و هەڕەشەی بەگژداچوونەوەی جیهانی لێ دەکات.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له چاوپێككهوتنێكی دا له رادیۆی ئەمەریکا دا گوتی: "ئەوە لە بەرژەوەندی تاران نابێت کە بەردەوامی بدات بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی".
پۆمپێئۆ گووتیشی:" ئەگەر ئێران هەر بەرەوام بێت لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت رووبەڕووی توڕەیی زۆری هەموو جیهان ببێتەوە".
وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا یەکێکە لە نەیارەکانی سیاسەتهكانی ئێران و چەند جارێک هەڕەشەی لاوازکردنی سوپای ئێرانی لە ڕێگای سزا و ئابڵووقەی جیهانی کردووە، چوونکە پێیوایە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی بەکار هێناوە بۆ زیاتر بەرفروانکردنی هەژموونی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.