بەپەلە ... ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد لە دژی ڕووسیا
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، تورکیا چەک و پێداویستی سەربازی ڕادەستی بەشێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کردوە دژی هێزەکانی حکومەتی سووریا کە ڕووسیا پشتیوانیان دەکات.
بەپێی هەواڵێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، تورکیا چەک و پێداویستی سەربازی ڕادەستی بەشێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کردووە لە دژی هێزەکانی حکوومەتی سووریا کە ڕووسیا پشتیوانیان دەکات.
ڕووسیا پشتیوانی هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەکات کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە لە دەستدراوەکانی باکووری رۆژئاوا دەدات، تورکیاش لە هەمانکاتدا شەڕی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەکات کە بەمدواییانە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەندێک ناوچەیان داوە کە تورکیا بەرهەڵستی دەکات.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا کە مانگی ڕابردوو لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریاوە دەستی پێکردوە، بەهاوکاری هێزەکانی ڕووسیا هێرشی بەردەوامە دەکرێتە سەر ناوچەی ئیدلیب و چەن لەنزیک چەند پێگەیەکی تورکیا شەڕو پێکدادانی قورس رویانداوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا هێزەکانی تورکیا کە بەپێی رێکەوتنێکی ئێران-ڕووسیا-تورکیا لەساڵی 2015 چەند پێگەیەکی کۆنتڕۆڵکردوە تیایدا جێگیر بووە و، دەستی بەجموجوڵێکی سەربازی گەورە کردووە و یارمەتی هێزە یاخیبوەکان و ئۆپۆزسیۆن دەدات جگە لە هێزە کوردییەکان.
شەوی رابردوو قافڵەیەکی هێزی سەربازی سووریا گەیشتونەتە پارێزگای حەما لە نزیک جەبەل ئەل زاویە کە ماوەی دوو رۆژە سووریا بەهاوکاری هێزەکانی ڕووسیا هێرشی دەکاتە سەر.
هاوکات، بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵگری رۆژئاوا ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردوە تاوەكو مووشەکی (تاو) ڕادەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە ستراتیژییەکان لە دەستی حکومەتی سووریا.
جگە لەوە، تورکیا چەندین پارچە چەکی لە جۆری موشەکی گرانت و دژە تانکی ڕادەستی هێزە یاخیبوەکان کردوە.