بەپەلە ... ئەمریکا گەورەترین باری تەقەمەنی سەدەی ٢١ی ڕادەستی ئەورووپا کرد
لە مانگی ئۆکتۆبەر ، پێنتاگۆن نزیکەی ١٠٠ بارهەڵگر چەک ، تەقەمەنی و کەل و پەلی جۆراوجۆری بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا ڕادەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین ، لە مانگی ئۆکتۆبەری ، پێنتاگۆن نزیکەی ١٠٠ بارهەڵگر چەک ، تەقەمەنی و کەل و پەلی جۆراوجۆری بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا ڕادەست کرد .
ئەمە گەورەترین ڕادەست کردنی باری تەقەمەنی ئەمریکییە بۆ ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٩ وە ، کاتێک کە هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر لە ٩٠٠ هێرشی ئاسمانی لە یۆگسلاوی ئەنجامدا .
ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بارەی چەک و کەول و پەلە بۆ ووڵامدانەوەیەکی خێرایە بۆ هەڕەشەی ووڵاتانی داگیرکەر کە پلانی بۆ داڕێژراوە .
بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین گەورەترین بنکەی هێزی هەوایی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەمریکایە .
هەروەها بنکەی سەرەکی هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئەورووپا و لەوانەیە ناوەندی کۆنترۆلی کاری هێزەکانی ئەمریکاشە