بەپەلە ... ئەمریکا کوردی ناچار بە کشانەوە کرد
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مريكا و توركيا كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى چۆڵكردنى منبج له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانى په‌يه‌ده و هه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌نادۆڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، "به‌پێی پلانی منبج كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توركیا و ئه‌مریكا له دوای چواری حوزه‌یران جێبه‌جێی بكه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی یه‌په‌گه كه له ڕۆژئاوای ڕووباری فورات جێگیربوون له ماوه‌ی مانگێكدا له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن".
هه‌روه‌ها ئاشكراى كردووه، "به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵ كه‌وتووه، ئه‌مریكا و توركیا ڕێككه‌وتنی ته‌كنیكیان كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج. "
ڕێككه‌وتنه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی، مایك پۆمپیئۆ له چواری حوزه‌یراندا له واشینتۆن ڕاده‌گه‌یندرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه "ڕه‌نگه هه‌ندێک ورده‌كاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی واشینتۆن بگۆڕدرێت، به‌ڵام هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌پارێزرێن كه له كۆبوونه‌وه تهكنیهكاندا ڕێككه‌وتنیان لەبارەوە کراوە".
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه توركييه، "به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر له چواری حوزه‌یراندا دوایین واژوو له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێت، ئه‌وا له ماوه‌ی 30 رۆژی یه‌كه‌مدا چه‌كدارانی یه‌په‌گه منبج جێده‌هێڵن".
"له‌م نێوه‌نده‌دا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا وه‌ریگرتووه، سهركردهکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه ده‌ستیان به به‌جێهێشتنی منبج كردووه و ڕوویان له شارۆچكه‌ی كۆبانێ له سنووری توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و له‌وێشه‌وه ده‌چنه عه‌ین عیسا، به‌ڵام هێشتا ڕێكخراوه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كاریی كشانه‌وه‌ی یه‌كجارەکی نه‌كردووه. "
سه‌باره‌ت به داهاتووى منبج ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "له قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی منبجدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ماوه‌ی 45 رۆژ دوای چواری حوزه‌یران له شارۆچكه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن. ورده‌كاریی میكانیزمی چاودێریكردنه‌كه، به‌پێی پێویستیه‌كان سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه. له قۆناغی سێیه‌میشدا له ماوه‌ی 60 ڕۆژی دوای چواری حوزه‌یراندا، ئەنجوومەنێکی خۆجەی بۆ منبج داده‌مه‌زرێنرێت له پێكهاته خۆجێیه‌كان. ئه‌نجوومه‌نی خۆجەیی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كه ئاسایشی شارۆچكه‌كه ده‌پارێزن، به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی پێكهاته ئیتنیكییهكانی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه داده‌مه‌زرێنرێت".
دوایین ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو له واشینتۆن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیراندا تاوتوێ ده‌كرێت.