TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ناوەڕۆکی دانیشتنی نهێنی و شاراوەی حاکمانی ئیمارات لە سەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران

سارا
Yazar
📅 02 Ağustos 2019 17:35

پەیامی کورد    ...    ناوەڕۆکی دانیشتنی نهێنی و شاراوەی حاکمانی ئیمارات ، ڕەخنەگەلی بێسنووری حاکمی دۆبەی لە بن زاید

بە گوێرەی هەواڵەکان سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی باڵای ئیماراتی ئاگادار لە هۆکاری بن پەردەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی ئیمارات و ڕەزامەندی ئەم ووڵاتە بۆ باشتر کردنی پەویەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێرانی ئاشکرا کرد .

بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە سەرانی ووڵاتی ئیمارات دانیشتنی نهێنی و شاراوەی لە دوای ڕاگەیاندنی ئێران لە سەر تێکشکاندنی " بێهپاد " فڕۆکە بێ سەرنشینەکەی ئەمریکا لە ٢٠ مانگی ژوئەنی ئەمساڵ بەرپایان کرد .

حاکمی دوبەی لەم دانیشتنەدا لە سیاسەتەکانی دەرەوەی ووڵاتەکی ڕەخنەی گرت و لە سەر زەروورەتی پێداچوونەوە بە سەردا جەختی کردەوە .

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی باڵای ئیماراتی ئاگادار بە پشت پەردە بوونی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی ئیمارات و هەروەها ڕەزامەندی ئەم ووڵاتە بۆ باشتر بوونی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێراندا ئاشکرا کرد .

حاکمی دوبەی لەم دانیشتنەدا ڕەزامەندی و ئۆمیدواری خۆی دەربڕیوە کە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران .

موحەمەد بن ڕاشد بە ئامادەبوانی دانیشتنەکەی ڕاگەیاندووە لێدانی مووشەکێک لە ئێرانەوە بۆ سەر ئیمارات ، ئەم ووڵاتە لە سەرمایەگوزارانی عەرەب بەتاڵ دەکات و لەو حاڵەتەدا ناتوانێ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات .

Paylas: