بەپەلە ... نەوتکێشە ئازاد کراوەکەی ئێران بە ناوی " ئادریان " وون بوو
پەیامی کورد ... نەوتکێشە ئازاد کراوەکەی ئێران وون بوو .
نەوتکێسی گرەیس وان ناوی پێشووی ئەم نەوتکێشە کە ئێستا گۆڕاوە بە ئادریان کە تا شەوی ڕابردووش لە ناو ئاوەکانی جبل الطارق بوو ، لەگەڵ هەڵاتنی خۆر چیتر لە کەنارئاوەکەدا نابینرێت
ئەم نەوتکێشە دوای ئەوەی کە شکڵێکی هاوشێوەی دڵی لە ڕادار لێ بەدەر کەوت دواتر لە لاپەڕەی دۆزینەوەی وون بوو ە.
وا پێدەچێت ئێران هێشتا هیوادارە کە بە کوژانەوەی ڕادارەکانی ، دەتوانی یارمەتی خۆی بدات بۆ خۆ حەشاردان لە گەمارۆوەکان .
ئەم نەوتکێشە پێش دەست بە سەر کران لە جبل الطارق یش بۆ ماوەی نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ ئامێری ڕەدیابی و جی پی ئێس ی بەکار نەهێنا و تەنانەت بۆ ماوەی دوو هەفتە لەم ماوەیە لە ناو ئاوەکاندا لەنگەری خستووە بەو هیوایەی کە شوێن پێی خۆی وون بکات . دواهەمین شوێنێک کە لە سەر ئامێری دۆزەرەوە تۆمار کراوە بەندەری طنجە یە لە مەراکێش بەڵام نیشانەکان وا دەریدەخەن " ئادریان " بە خێرایەکی زۆر کەم ٠/٥ گرەی دەریایی بەرەو مەدیتەرانە لە ئاوەکانی جبل الطارق دەرچووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە ئەمریکا لە مەدیتەرانە ناڤگانی شەڕ و هەروەها لە ئیتاڵیا بنکەی سەربازی هەیە .