بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە فەرمی لە لایەن بەرپرسانی تاران ەوە پێشوازی لێنەکرا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەشێوەی فەرمی پێشوازی لێ نەکرا چوونکە بۆ پێدانی هۆشداری بە ڕژێمی ئێران هاتووتە تاران!
بە پێی زانیارییەکان ماڵپەڕی هەواڵی " ڕوویداد ۲٤ " لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو کاتەی کە هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمان دەگاتە تاران، نووسی "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لێبکرێت، گەیشتووتە تاران"
ئەگەرچی ئەم ماڵپەڕە " ئاخاوتنە دژە ئێرانییەکانی " هایکۆ ماس ی بە هۆکاری ئەم پێشوازینەکەردنە داناوە، بەڵام لە ڕاستیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆییشتووتە ئێران تا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکاتەوە کە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکییە مووشەکی و سیاسەتە تێکدەرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەورووپا پاڵپشتی لە ستراتێژی ئەمریکا لەمەڕ ئێراندا دەکا.