بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆدانی پیشەسازی ئاسنی ئێرانی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆدانی پیشەسازی ئاسنی ئێرانی ڕاگەیاند .
بە پێی نوێترین هەواڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵ لە بەرفراوانی کردنی دامەنەی گەمارۆوەکانی واشینتۆن بۆ سەر پیشەسازی ئاسنی ئێران دەدات .
مایک پۆمپێئۆ ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پەرەپێدانی و بەرفراوان کردنی گەمارۆوەکانی ئەم وەزارەتخانەیە لە پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران هەواڵی دا وناوی ئەو ئاسن و کەل و پەلە ئاسنیانەی کە خراونەتە ناو لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە بریتیی لەمانەی خوارەوە ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ٢٢ جۆرە ئاسنی کە کاربەری دوو لایەنەی هەیە و لە پەیوەندی لەگەڵ بەشەکانی سەربازی ، ئەتۆمی و مووشەکی ئێران دا بە کار دەهینرێت گەمارۆ دا و هەر جۆرە گواستنەوەیەکی بۆ ئێران قەدەغە کرد :
ئەلمینیۆمی ٣١٩
ئەلمینیۆمی ١١٠٠
ئەمینیۆمی ٢٢٥
ئەلمینیۆمی ٦٠٦١
ئەلمینیۆمی ٦٠٦٣
ئەلمینیۆمی ٦٠٨٢
ئەلمینیۆمی ٧٠٧٥
ئالیاژ ی بڕۆنزی ئەلمینیۆمی UNS C63600
ئۆکسیدی ئەلمینیۆم
ئاسنی ٣٠٢
ئاسنی ٤١٣٠
ئاسنی دژە ژەنگی ٣٢١
ئاسنی دژە ژەنگی ٣١٦
ئاسنی A877
ئاسنی A228
ئاسنی 100Cr6-52100
ئاسنی مارایجینگ ٣٥٠
ئاسنی مارایجینگ ٣٠٠
مسی برێلییۆم
مسی تەنگستەن
پۆدرەی ئەلمینیۆم بە تێری بارزی ٩٨٪
ئاڵیاژی C37000 – CuZn38Pb1