TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە .. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەێندراوێکی بەپەلە بەرامبەر بە تورکیا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 10 Ekim 2019 18:00

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات تورکیا بەپەلە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت و هێزەکانی بکشنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە لە ترسەکانی تورکیا تێدەگەین، سەرەڕای ئەوەش داوای وەستاندنی  دەستبەجێی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی باکووری سووریا و کشانەوەی هێزەکانی هێزەکانیان دەکەین لەو ناوچانە".

بەیاننامەکە جەختیشیکردەوە، ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەرەواندنەوەی ترس و نیگەرانیەکانی دەربارەی ئاسایشی تورکیا، بەڵکوو دەبێتەهۆی زیاترکردنی زیانی ماددی و رۆحی بەشێوەیەکی بەرفراوان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیکردەوە، "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە ببێتە هۆکاری زیادکردنی ژمارەی قوربانیەکان و مەترسیەکانی سەر هاووڵاتیانی مەدەنییە".

دوپاتیشیکردەوە، "تاران لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ تورکیادا، ئامادەیە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا".
هەروەها تاران  ئەوەیشی راگەیاندوە، "لابردنی گرژی و ئاڵۆزیەکانی سنوورەکانی تورکیا - سووریا لەڕێگەی لەڕێگەی رێزگرتنی دەسەڵات و یەکپارچەی خاکی سووریا نەبێت چارەسەرنابێت".
دوێنێ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەدژی کوردەکانی رۆژئاوا ئەنجامدا، ئەم هەنگاوەی تورکیاش لەلایەن ووڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش ئیدانەکرا.

Paylas: