TR KU SO
FB X
Cîhan

بێلاڕووس بۆ شەڕ ئامادەیە

سارا
Yazar
📅 09 Ekim 2018 20:44

لووکانشکۆ: ئەگەر شەڕ ڕووبدات ، هەموو دانیشتوان چەکدار دەکەین .

بە پێی ڕاپۆرتیک ، ئەلێکساندر لووکاشنکۆ ، سەرۆککۆماری بیڵاڕووس لە کاتی سەردانی بنکەی سەربازی و لەشکری لە برێست ڕایگەیاند : " لە ئەگەری دەست پێکردنی شەڕ ، هەموو دانیشتوانی کۆماری چەکدار دەبن .

لووکانشکۆ ووتی : " من ووتیم ئەگەر ئێمە بە پێی پێویست ، چەک ، تەپانچە ، ڕەگبار و تەقەمەنیمان هەبێت ، خودا بەو ڕۆژە نەکات ئەگەر شەڕ دەست پێبکات ، بە هەر بنەماڵەیەک چەکێک دەدەین . هەموومان پێکەوە جگە لە منداڵان لە خاکی خۆمان بەرگری دەکەین . پیرەپیاوان و پیرژنان ، ٧ میلیۆن کەس چەکدار دەبن تا بتوانن لە ماڵی خۆیان بەرگری بکەن . "

لووکانشکۆ ڕایگەیاند کە بێلاڕووس پێویستی بە چەکی بەرگری هەیە . " چەکی مووشەکی لەڕادەبەدەر زیرەیک و دەقیق بە بڕەوی ٣٠٠ – ٣٥٠ کیلومەتر کە ئێمە ئەم جۆرە چەکانەمان هەیە

لە مانگی ژوئەن سەرۆککۆماری بێلاڕووس ڕایگەیاند کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شکستی ئابووری ، ووڵات لەوانەیە سەربەخۆیی خۆی لە دەست بدات . لووکاشنکۆ بە خراپترین دەرئەنجام ئەم شێوە ڕووداوەی ، وەک نموونەی ئۆکراین ناوی هێنا کە کەوتوونەتە داوی شەڕەوە

Paylas: