بەپەلە ... ئێران هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
دواى ئه‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئەمنیەتی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ئاشكراى كرد، كه لهفشارهكانیان بۆ سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بن و سزای ئابووری تێده‌په‌ڕێنن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئۆگۆستی 2018، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ئامانجكردنى ئه‌مریكا و ئیسرائیلی كرد، ئگه‌ر بێت و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
جان بۆڵتۆن لە پرێس کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئۆرشەلیم ڕایگەیاند بوو : " ئێمە سەبارەت بە ڕەوشی ئێران نامانەوێ ڕاوەستین . ئێمە سەبارەت بە گەمارۆە ئابوورییە نوێیەکان قسەمان کردووە کە دەتوانێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، زیاترین فشارەکانی بە کار بێنین .
ئاژانسى "ڕۆه‌یته‌رز" له‌سه‌ر زارى پیاوێكی ئائینی نزیك له عه‌لى خامنه‌یی، ڕێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران، بڵاوی كرده‌وه، كه له ووتارى نوێژى جه‌ژنى قورباندا وتوویه‌تى: " شەڕ له‌گەڵ ئێران باجه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا زۆر قورس ده‌بێت، خۆیان ده‌زانن، گه‌ر كه‌مترین زیان به‌م ووڵاته بگه‌ینن، ئه‌وكات ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له‌ناوچه‌كه " ئیسرائیل " ده‌كرێنه ئامانج".