بەپەلە ... ئێران پشتیوانی مالیکی دەکات دژ بە حەیدەر عەبادی و مۆقتەدا سەدر کابینەی نوێ پێکبهێنێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان کردووە ، كۆبوونه‌وه‌ى چڕ له‌نێوان باڵیۆزی ئێران له به‌غدا و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه چووه، كه ئامانج لێی، سه‌رۆكایه‌تیكردنى مالیكییه بۆ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت.
هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، به‌ڵێنی به باڵیۆزى تاران " ئیره‌ج مه‌سجدی " له به‌غدا داوه، کە گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنێت.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه‌ى " عوكاز "ى سعوودی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌سجدی و مالیكی دواى ئه‌وه هات كه باڵیۆزه‌كه‌ى تاران له به‌غدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه براوه‌كان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتر ئه‌نجام دابوو.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە دەکەن ، كه تاران به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له پشت مالیكی ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنێت و ڕووبه‌ڕووى هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در، بوه‌ستێته‌وه.
ئیئتیلافی مالیكی، دوێنێ له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارێكییه‌وه ئاشكراى كرد، كه تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نه‌كراوه و له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنن.