بەپەلە ... ئەردۆغان بە ڕێکەوتن لەگەڵ ترامپ ئۆپراسیۆنەکانی لە دژی شەڕڤانانی کورد ڕادەگرێت
پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەشیان بڕیاریداوە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر شەڕڤانان ڕابگرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەی لە ڕایگەیاند، "دەمانەوێت هەموو دونیا بزانێت کە پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە لەگەڵ داعش هیچ کاتێک ناتوانن لێمان نزیک ببنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەیشتوینەتە ئەنجامی جیاواز، ئەو ئامادەکارییە سەربازییانەی کە لە مانگی ڕابردوودا ئەنجام ماندا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن تەواوبوون، بەڵام پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ ترامپ ئەنجامداوە و سەرۆک ترامپ ووتی سەربازەکانم لە سووریا دەکشێنمەوە و ئێمەش ووتمان ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان دوادەخەین".