بەپەلە ... سەرچاوەیەکی پلە بەرزی ئیسرائیلی : سێ ووڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەکی پلە بەرزی ئیسرائیلی : سێ ووڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە .
سەرچاوەیەکی پلە بەرزی ئیسرائیلی جەختی کردەوە : چاوەڕوان دەکرێت کە بەحرەین ، ووڵاتی دواتر بێت دوای ئیمارات کە بیەوێت پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی بڵاوکردنەوەی ئیسرائیل " کان " ڕایگەیاند کە بەحرەین و عۆمان بە زوویی هاوشێوەی ئیمارات بەرقەراری پەیوەندیفەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگەێنن .
کان لە بەردەوامیدا ووتی کە سەرچاوەکانی ئەمریکی پێشبینی دەکەن کە سوودان یش لەگەڵ ئەم پڕۆگرامە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیوەست دەبێت .
ئەم کەناڵە ئیسرائیل ی یە لە بەردەوامیدا بە پشت بەستن بە یەکێک لە شازادە پلە بالاکانی سەعوودی کە ناوی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاند : عەرەبستان پاڵپشتی لە هەنگاوەکەی ئیمارات دەکات ، ڕیاز خاوەنی پێگەیەکی تایبەت و هەستیارە لە جیهانی عەرەبو ئیسلام دا ، هەربۆیە لەم کاتەدا دەنگی ئێمە لە بەرامبەر ئیسرائیل دەبێت .
هەر لەم پەیوەندییەدا " ئەنوەر قەرقاش " وەزیری ڕاوێژکاری ئیمارات لە کاروباری دەرەوە بڕیاری ووڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ی بەم شێوەیە شی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە ڕاستای پاراستنی دەرفەت و خەلاقییەتی تەشکیل کردنی دوو ووڵات لە ڕێڕەوی ڕاوەستاندنی پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری ئەنجام دراوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناتانیاهوو کە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە سەرەڕای دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیمارات ، لە پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە .
ئیمارات بە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەل ئیسرائیل دەبێتە سێهەمین ووڵاتی عەرەبی کە لە دوای میسڕ و ئۆردون لەگەڵ تەل ئەڤیڤ ڕێکەوتننامەی ئاشتی واژوو کردووە .
ڕێکەوتننامەی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی سیاسی لەگەل یەکتر کاردانەوەی بەرفراوانی جیهانی بە دواوە هەبوو و لە حاڵێکدا کە فەلەستینییەکان ناڕەزایەتی تووندی لە بەرامبەر بەم هەنگاوە نیشان دا ، بەحرەین ، میسڕ و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازییان لێکرد .