بەپەلە ... سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەیەکی تێرۆریستی لە فەڕەنسا داوای مافی پەنابەری تورکیا لە ئەردۆغان دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەیەکی تێرۆریستی لە فەڕەنسا داوای مافی پەنابەری تورکیا لە ئەردۆغان دەکەن
دوا بەدوای ئەوەی کە لە فەڕەنسا مامۆستایەک بە ناوی سامۆئێل بە تاوانی سووکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام " موحەمەد " دروودی خوای لە سەر بێت کوژرا ، دۆخی ئاسایی لەو ووڵاتە لە کۆنترۆڵ دەرچووە .
هەر بەو پێیە ڕۆژی ڕابردووش لە شاری نیس لە نۆتێردام ٣ کەسی فەڕەنسی دیکە بە شێوەیەکی دڕدانە کوژران .
ئەم ڕووداوە کاریگەری خۆی لە سەر دامەزراوە ئیسلامییەکانی فەڕەنسا دەکات کە لەو ووڵاتەدا کاروچالاکی یان هەیە .
کۆمەڵەیەکی ئیسلامی بە ناوی " بەرەکە سیتی " BarakaCity بە تاوانی ئەوەی کە پەیوەندیدارن لەگەڵ هێز و لایەنی ئیسلامی تووندڕەوی ڕادیکاڵ ەوە و هەروەها پەیوەندیدارن لەگەل کردەوەی تێرۆریستی مەشرووعەوە داخرا .
سەرۆکی کۆمەلەکە بە ناوی ئێدریس سیهامەدی ناڕەزایەتی خۆی لە سەر ئەم بڕیارە ڕاگەیاند و داخستنی کۆمەڵەکەی بە ناڕەوا ناوبرد و داوای لە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کرد کە بۆ ئەو و تیمەکەی کاری پەنابەری لەو ووڵاتە ڕێک بخات .
هەر لە سەر ئەم بابەتەش بەڕیوبەری دەزگای پەنابەری وولاتی تورکیا ووڵامی ئێدریس سیهامەدی دایەوەو و داوای بەڵگەنامە و هەموو ئەو دۆسیانەی وەکوو " ناسنامە پاسپۆرت و سەرلێدانی فەرمی " یان کرد کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی کاری پەنابەریەتییەکەیان لەو وولاتەدا تاکوو هەموو ڕێوشوێنەکانیان بە تەواوی بۆ ئەنجام بدرێت . بە واتا مافی پەنابەری یان لەو ووڵاتە قەبووڵ کراوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژێراڵد دارمانین Gerald Darmanin وەزیری ووڵاتی فەرەنسا ش لەم دواییانەدا ئێدریس سیهامەدی بە پاڵپشتیکردنی تێرۆریست تاوانبار کردبوو