Cîhan
بەپەلە ... سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣ هاووڵاتی کورد لە ئۆرمیە لە سێدارەدران
حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە " ٢٣ ژوئیە ٢٠١٨ " ، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کراوە.
ناسنامەی ئەو سێ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە:
١ـ کەمال سوڵتانی خەڵکی بۆکان
٢ـ فاروق دەریایی کوری مەجید و خەڵکی شنۆ
٣ـ مەحموود حەمزەزادە خەڵکی شنۆ کە لە بەندی لاوان بووە
ئەو سێ بەندکراوە بە تاوانی کووشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەر دا سەپێندرابوو.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامارەکان ، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ، حوکمی سێدارەی ١٠ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بیرجەند، ئورمیە و کرماشان بە ڕێوەچووە.