بەپەلە ... ئاشکرا بوونی بەڵگەنامەی نهێنی هەواڵگری نێوان تورکیا و ئێران و ڕەتکردنەوەی ڤیزەی قاسم سلیمانی لە لایەن ئەردۆغانەوە بۆ ئەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... بەڵگەنامەی سڕڕی و نهێنی دەزگای هەواڵگری ئێران , پیلانی مەترسیداری تاران - ئێخوان المۆسلێمین بە میوانداریەتی تورکیا لە دژی ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودیە
سایتی بەناو بانگی ئەمریکی بە ناوی " دەی ئینرێسپت " بەڵگەناەی نهێنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانی سەبارەت بە دانیشتنی نێوان سوپای پاسداران و گرووپی ئێخوان المۆسلێمین بە میوانداری تورکیا لە ڕاستای چالاکی لە دژی پاشایەتی سەعوودییە ی بڵاو کردەوە .
لەم بەڵگەنامە نهێنی و سڕرییەدا هاتووە " تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤ بە میوانداری کردنی سوپای پاسداران و گرووپی ئێخوان المۆسلێمین بۆ بەرەو ڕوو بوونەوە لەگەڵ پاشایەتی عەرەبی سەعوودییە بووە و لایەنەکان لەم دانیشتەندا سەبارەت بە هاوپەیمانی دژی سەعوودییەکانی باس و ووتووێژیان کردووە . هەروەها ئەم سایتە ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەم دانیشتنە خۆی لە ڕاستیدا لە نێوان دوو قۆتبی " لایەنەی " جیاواز لەیەک وەکوو سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران و گرووپی ئێخوان المۆسلێمین بووە .دەوڵەتی ترامپ لە ئەیپریلی ٢٠٩دا سوپای پاسدارانی وەکوو یەکێک لە گرووپە تێرۆریستییە دەرکییەکان دەگرێتە بەرچاو و ئەو جەوەی ئێستا لە سەر کۆشکی سپی حاکمە ئەوەی کە فشارگەلێک هەیە بۆ ئەوەی گرووپی ئێخوان المۆسلێمین لە لیستەی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەرەکی دابنرێت .
یەکیتی لایەنەکان .
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستن لەم بەڵگەنامە نهێنییەی دەزگای هەواڵگری ئێراندا ، نوێنەری ئێخوان المۆسلێمین داوای لە سوپای پاسداران کردووە تاکوو چالاکییەکانیان لە ووڵاتی یەمەن لە دژی پاشایەتی عەرەبی سەعوودییە بە یەکڕێزی و یەکگرتنی نێوان سوپای پاسداران و ئێخوان المۆسلێمین و هەروەها بە گرینگیدان بەوەی کە هەردوولا ڕقیان لە پاشایەتی سەعوودییە هەیە ڕیک بخەن .
ئەم بەڵگانە هەروەها بریتییە لە ڕاپۆرتێکی زۆر گرینگ و جێگای بایەخدان سەبارەت بە هەوڵە نهێنییەکانی ئێخوا المۆسلێمین و بەرپرسانی ئێرانییە لە دوای لە کار لادانی مۆحەمەد مۆرسی سەرۆککۆماری میسڕ بۆ پاراستنی پەیوەندی نێوانیان و دیاری کردنی ئیمکانییەتی بەردەوامی دان بە چالاکی هاوبەشی نێوانیان .
پەیوەندی نێوان تورکیا لەگەڵ ئێران و ئێخوان المۆسلێمین
بە پێی نووسراوی سایتی ناوبراو و بە پێی ئەو بەڵگانەی کە فاش کراون لە دام و دەزگاکانی هەواڵگری ئێرانییەوە ، سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا بە هۆی پەیوەندی دۆستانەی خۆی لەگەڵ ئێران و ئێخوان المۆسلێمین ، شوێنێکی ئەمن بۆ بەرپاکردنی ئەم دانیشتنە لەقەڵەمدەدرا بەلام ئەردۆغان دەبوایە جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی لە جیهان بشاردبایەوە و هەر بەم هۆکارەوە لە پێدانی ڤیزە بە قاسم سلیمانی فەرماندەی قودس چاوپۆشی کرد و ئەم کارەی ئەنجام نەدا .
سەرەڕای نەبوونی شانس بۆ هاتنی قاسم سلێمانی بۆ تورکیا ، بەلام هەیئەتێک لە بەرپرسانی پلە باڵای سوپای قودس بە سەرۆکایەتی کەسێک بە ناوی " ئەبۆ الحسێن " لەم دانیشتنەدا بەشداری کرد و گرووپی ئێخوان المۆسلێمین یش هەر بە پێی ئەم بەڵگانە بە تێکەڵی لەگەڵ ٣ ئەندامی دیار و ناسراو و لە تەبعیدی میسڕدا بە ناوەکانی " مۆنیر مۆستەفا ، مەحموود الابیاری و یووسف مۆستەفا نەدا بووئامادەی ئەم دانیشتنە بوون .