TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی لە نزیک کۆماری ئازەربایجان تووشی ڕوودا دەبێت

سارا
Yazar
📅 26 Temmuz 2019 21:34

پەیامی کورد    ...     کەشتییەکی بارهەڵگری ئێران تووشی ڕووداو دەبێتەوە

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئازەربایجان لە باکوو بە پشت بەستن بە هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە ڕایانگەیاند : کەشتی بارهەڵگری " شەباهەنگ " ی ئێرانی کە ئاڵای ئێرانی لە سەر بووە کاتژمێر ٢ و ١٠ خوولەک لە نزیک بەندەری " لەنکەران " لە کۆماری ئازەربایجان تووشی ڕووداو بووەتەوە .

هێزی دەریایی ئازەربایجان بە هاوڕایەتی گاردی دەریایی ئەم ووڵاتە بە دوای ئەم ڕووداوەدا هەوڵی ناردنی دوو فڕۆکەی گەیاندنی یارمەتی بۆ شوێنی ڕووداوەکە داوە و ٩ کەس لە سەرنشینەکانی ئەم کەشتییەیان ڕزگار کردووە .

:

Paylas: