بەپەلە ... سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی هۆشداری مەترسیدار دەدات
پەیامی کورد ... سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رایگەیاند : هەرجۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ناوچەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەر و 100 دۆلار.
ئاژانسی فارس نیوز-ی ئێرانی لە زاری یەحیا ڕەحیم سەفەوی، سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، "کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەودای مووشەکەکانی ئێمەدان و دەتوانین زیانی کوشندەیان لێبدەین".
سوپاسالاری ئێران هۆشداریش دەداتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەڵێت، "هەرجۆرە ڕەوبەڕووبوونەوەیەک لە ناوچەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەرو 100 دۆلار و ئەو نرخەش بۆ ووڵاتانی ئەمریکا و ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی وەکو ژاپۆن و کۆریای باشوور بارگرانیەکی گەورە دەبێت و قبوڵ ناکرێت".
زانیاری زیاتر ڕادەگەێنین ...