بەپەلە ... سوپای پاسداران لە ڕێگای باشماخەوە چەک و کەل و پەلێکی سەربازی زۆری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە
هەناردنی هێزی تایبەتی سوپای پاسداران لە شاە ئاباد ەوە بەرەو کرماشان
دوێنێ ٥ شەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ سوپای پاسداران هێزێکی زۆر بەرچاو و زۆری لە شاە ئاباد ەوە بەرەو کرماشان ڕەوان کردووە .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئۆتۆمبێلی ڕەن ڕەش سوپای پاسداران کە هەڵگری کەل و پەل و چەکی سەربازی بوون کە دوای گەیشتنیان بە کرماشان ، لە ڕێگای ترەیلەری گەورەوە بە ژمارەی تایبەت و کەسی بار کراوە و لە ڕێگای سنووری باشماخی مەریوانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات " ئێران " بەروە هەرێمی کوردستان ، باشوور لە " عێراق " هەناردە کران .
لە حاڵێکدا هەر ئۆتۆمبێل و کامیۆنێک لە کاتی تێپەڕین لە سنووری باشماخەوە دەبوایە کێش و وەزن بکرێن ، ڕێگایان نەدا ترەیلییەکان کە هەر یەکە زیاتر لە ٢٠ دەزگا بوون و هەروەها لە ڕێگای هێزەکانی ئێستێخباراتەوە پشکنینیان دەکران ، پشکنین بکرێن .
هەتاکوو ئێستا یەکیتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بەم کەل و پەلانە و ئەم چەکانە هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە .