TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئیسرائیل ئێران بۆمباران دەکات و دابەشی ٦ پارچە دەبێت

سارا
Yazar
📅 14 Ağustos 2019 21:23

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی پارتی لیبراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند : ئیسرائیل ئێران بۆمباران دەکات و دابەشی ٦ پارچە دەبێت .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە میدیاکانی فەرمی ڕووسیاوە ڤلادیمیر زیرینۆسکی سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی ڕووسیا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە گەورەیی کێشەکان لە ناوچەکە و بە گشتی جیهان دەکات و ڕایدەگەێنێت کە ئیسرائیل ئێران بۆمباران دەکات و دەبێتە ٦ پارچەوە .

بە بڕوای ڤلادیمیر زیرینۆسکی ئەمریکا ئێران هان دەدات کە دەستپێکەری  ئەم هێرش و شەڕە بێت و هەروەها ئەم سیاسەتمەدارە ڕوونی دەکاتەوە زیاتر لە هەموان ئەم شەڕە بۆ دۆناڵد ترامپ زۆر جێگای گرینگییە لە بەر ئەوەی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا دەتوانێ خۆشەویستی خۆی لە پێس هەڵبژاردنەکانەوە بباتە سەرەوە .

لێرەوە ئاکامەکانی هێرش بردنی بۆ سەر ئێران  لە بەرامبەر ڕووسیادا ڕوون دەکاتەوە و دەڵێ :ئێران هەروەها لە خاڵی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران فشارەکانی خۆی زیاتر دەکات ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێران سەرلە نوێ دەگەڕێتەوە سەر بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی و ئەمەش ئەم ئیمکانیەتە دەداتە ئێران کە دەست بە بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمی بکات .لە ئاستی باڵای حکوومەتی ئیسرائیل دژبەرانی بوونیان هەیە کە باوەڕیان وایە لە ئەگەری ئەوەی کە ووڵاتانێک لە ناوچەکە هێزی ئەتۆمییان هەبێت ئەوە ئەوان دەکەونە سەر ئیسرائیل بۆ لە ناو بردنی و ئیسرائیلیش بەرامبەر بەمە دەوەستێتەوە و ئیسرائیلیش ئەمە بە بەرگری کردن لە خۆی دەزانێت .

هەروەها جیگای گرینگییە کە لە ئێرانیش بارەهای بار قسەگەلێک ووتراوە وەکوو لەناوبردنی تەواوەتی ئیسرائیل لە سەر گۆی زەوی و لەم قسانە .

و ئێستاش کە کەشتییە شەڕکەرەکان بەرەو ئەو لایە جووڵە دەکەن و کاتی ئەوە هاتووە کە پێویستە هێزە سەربازییەکان لە ئەفغانستان و عێراق بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە چوونکە ئەوان لە شوێنە زەوین گیر " بێ کەڵک " کراون " مەبەست لە عێراق ق ئەفغانستان "

دەتوانن ئەوان لە ڕاستای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەوینی بۆ ئێران بنێرن و کەڵکیان لێ وەربگرن لەم کاتەدا ئەرمەنستانیش ئامادە کردووە و ئەگەری هەیە حکوومەتی ئەرمەنستان یش قەبووڵی بکات کە ئیزن بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بدات تاکوو لە فڕۆکەخانەکانی کە لە سنوورەکانی ئێران نزیکە سوود وەربگرێت و بۆ ئەمەش هەموو ئامادەکارییەکان ئەنجام دراون .

ترامپ سەرکەوتنێکی لە شەڕدا پێویستە کە بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بگات . بۆ بە بیر هێناوە هەموو سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا ئەم کارەیان کردووە .

کلینتۆن یووگسلاڤیای بۆمباران کرد ئێمەش باش دەزانین چ کۆیاییەکی هەبوو .

بۆشی کوڕ هێرشی بردە سەر ئەفغانستان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەندی کۆنگرەدا سەرکەوتوو بوو و کۆماریخوازەکان گەیشتنە بەرزترین ئاست .

باراک ئۆباما لیبیای بۆمباران کرد 

و سەرۆککۆماری چوارەم لە داهاتوودا ئێران بۆمباران دەکات بە داخەوە ئەمە بۆ ئێمە زۆر جێگای نیگەرانییە

لە ئەگەری بەرزی ئاستی وێرانی لە ئێران میلیۆنان ئاوارە هێرش دەکەنە باکوور ، لە باشوور عەرەبەکان کە سوننی مەزهەبن ئەوانەی کە شیعەی ئێرانن هەر بەم هۆیەوە تەنیا ڕوو دەکەنە باکوور ، ئازەربایجان شیعەیە ئەرمەنستانیس هەموو کات پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەبووە گورجستانیش پەیوەندییەکی تا ڕادەیەک باسی لەگەڵ ئێران هەبووە وە هەر بەم شێوەیە قەوقازی باشوور دەڕووخێت .دواتر ڕێژەیەکی زیاتر لە خەڵکی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە ئێرانییەکان زیاد دەبیت و ئەم جارە بەرەو قەوقازی باکوور هێرش دەکەن و قەوقازی باکووریش دەرووخێت . ئێمە دەیانبینین لە ئاستاراخان ، ووڵگاگراد ، ڕۆستۆف و ئەم خەتە میلیۆنەها کەس ئاوارە دەب کە دەتوانن بەرەو باکووری ڕووسیا جووڵە بکە 

ئەگەر بێت و جمووجووڵی سەربازی لە ئێران دەست پیبکات ئەو شوێنەی کە بەرنامەی بۆ دادەنێن و لە ئەگەری ئەوەی کە دەتوانن ناوەندە پیشەسازییەکانی بکەنە ئامانج بەڵام ئەمە چارەسەری بابەتەکە ناکات ئیسرائیل ئەمنییەتی تەواوی دەوێت ئەوان لەکوێ دەزانن کە جیگایەکی دامەزراوەیی ژێرزەوینی هەیە ؟ و هەروەها تا رادەیەک بۆمبی ئامادە بوونی هەیە و بۆمبێک بەسە و ئیسرائیلێک نامێنێت !!! 

کەوایە هەموو ئەوانە بە یەکجاری وێران دەکەن .وێرانی تەواو بە هەڵوەشانەوەی ئێران ئازەربایجانی گەورە درووست دەبێت .

لە خووزستان یش لەوانەیە عەرەبەکان پەیوەست بە ووڵاتانی عەرەبی جیران بن وەک عێراق

هەروەها کوردەکان دەتوانن بە کوردەکانی " عێراق و سووریا وتورکیا پەیوەست ببن

تورکمەنەکان بە عێشق ئاباد " یا خود تورکمەنستانی گەورە و بەلووچەکانیش لە کۆتاییدا ئازادی بە دەست دەهێنن کە ساڵەهایە چاوەڕێ دەکەن

و هەروەها بە کورتی وەکوو یۆگۆسلاڤیا دابەشی ٦ پارچە دەبن 

هەموو شتێک زۆر خراپ دەبێت ، ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر ڕووسیا دەبێت و پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە وە ئەمە کاریگەری پێچەوانەی بۆ ئێمە بە دواوە دەبێت و ئێمەش ئەمەمان ناوێت ئەمەش بە دەستی ئەورووپاییەکانی ڕوودەدات کە ١٠٠ ساڵە ئەم کارە دەکەن لە شەڕی ڕووس و ژاپۆن تا کوو شەڕی جیهانی یەکەم و باقی شەڕەکانی دیکە ، سووریا و دواتریش ئێران وە ئەمەش دواهەمین شەڕ دەبێت

Paylas: