بەپەلە ... تەقینەوەیەکی بەهێز لە نێوان سنووری سووریا و تورکیا ڕوویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز لە نێوان سنووری سووریا و تورکیا ڕوویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
سەرچاوەگەلی جۆراوجۆر لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی خەڵک لە دەرئەنجامی تەقینەوە لە یەكێک لە شارەکانی سەر سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا هەواڵ دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیندرا کە لۆریەکی بۆمبڕێژکراو لە مەیدانی " الجوزە" لە شاری " راس العین " " سەری کانی " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پاریزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وولاتە تەقیوەتەوە .
لەمبارەوە ڕاگەیندرا لە سەرچاوەگەلی خۆجەیی کە لە دەرئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لە شاری راس العین لە نزیکی سنووری هاوبەشی سووریا و تورکیا و لە بن کۆترۆڵی گرووپگەلی دژبەری بن پالپشتی ئانکارا ، ٥ کەسی سڤیل گیانی خۆیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون و زەرەر و زیانی ماددی بەدواوە هەبوو .
لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەوالی ڕووسیا لە سووریا جگە لە ڕاگەیاندنی تەەقینەوە لە راس العین لە نزیکی شەورای خۆجەیی سەر بە تورکیا ڕوویداوە ، و لەم ڕووداوە و ٥ کوژراوی هەبووەو ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیان یش بوونی هەیە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون .