بەپەلە ... تەقینەوەیەک لە شاری کسۆنی کۆریای باکوور ڕوودەدات " دووکەڵێکی ڕەش ناوچەکە دەگرێت "
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە شاری کسۆنی کۆریای باکوور ڕوودەدات " دووکەڵێکی ڕەش ناوچەکە دەگرێت " .
لە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوە لە شاری " کسۆن " دووکەڵێکی ڕەش ناوچەکە دەگرێت " .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " یوونهاپ " لە ناوچەی " کسۆن " کۆریای باکووردەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە . دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکە لە شاری کسۆن دووکەلێکی ڕەش ناوچەکە دەگرێت . سەربازانی کۆریای باشووری خەریکی لێکۆڵینەوەی ئەم هەواڵەن .
وەزارەتی یەکگرتووەی کۆریای باشووری ئەم بابەتەی پشتڕاستکردووەتەوە کە کۆریای باکوور بنکەی پەیوەندی نێوان هەردوو کۆریای لە " کسۆن " تەقاندووەتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی کۆریای باکوور ڕایگەیاندبوو کە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودایە و ئامادەیە تا بە خێراترین کات بڕیارەکانی دەوڵەت بە ئەنجام بگەێنێت . کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لە لایەن ناوچەیەک بەناوبانگ بە ناوچەی " جگە لە سەربازی ، سڤیل " لە یەک جیا دەبنەوە ، خەتێکی نێوانیان ، سنوورێک کە لە دوای شەڕی شبە جەزیرەی کۆریا ، هەردوو ووڵاتی لە یەک جیا کردووەتەوە .
هۆشداری کۆریای باکوور بە فەرمانی کیم یوو جوونگ ، خوشکی کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور بووەو ڕایگەیاندوە بە ئەرتەش فەرمان دەدەم تاکوو بۆ ئەنجامی هێرش ئامادە بن .