TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ترامپ بە شێوەی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2020 19:47

پەیامی کورد     ...    ترامپ بە شێوەی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی کۆبووەوە

کایلی ماکیانی ووتەبێژی کۆشکی سپی لە ووتووێژێکی میدیایی و ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی بەشداری کەر لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی تێرۆریستی ژمارەی یەک ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری گرووپی داعش کۆبووەوە و دیدارو چاوپێکەوتنی ئەنجامدا 

بە پێی ڕاپۆرتێک ماکیانی ڕایگەیاند ئەم دانیشتن و کۆبوونەوەیە لە پشت درگاگەلی داخراو لە بنکەی سەربازی " فۆرت براگ " لە کرۆلینای باکوور ئەنجام دراوە . ئەو هەروەها ووتی ئەم دانیشتنە لە سەرەتاوە لە دەستوور ی کاری بەرنامەی ترامپ بە ناونیشنای " پەیوەندی لەگەل سەربازان " ئەنجامدراوە .

سەرۆککۆماری ویلایەتەیەەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بۆ یەکەی تایبەتی بەشداری کەری کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی نیشانی شایستەیی و باڵا بوونی پێشکەش کرد و لە شوێنی یادبوودی کوژراوانی هێزەکانی تایبەتی ئەم ئۆپراسیۆنە چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .

جێگای ئاماژەدانە ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری داعش ساڵێک پێش لە ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکایی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا و ترامپ ئەم ی بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی خۆی لە بواری ئەمنییەتی نەتەوەیی دا دەزانێت .

Paylas: