TR KU SO
FB X
Cîhan

بەم نزیکانە ناتانیاهوو و بن زائێد دیدار و چاوپێکەوتن دەکەن لەسەر ئەم بابەتە گرینگە

سارا
Yazar
📅 23 Ağustos 2020 15:00

پەیامی کورد      ...     بەم نزیکانە ناتانیاهوو و بن زائێد دیدار و چاوپێکەوتن دەکەن لەسەر ئەم بابەتە گرینگە .

میدیاکان ڕایانگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێش ئەوەی کە واژووی ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات ، بۆ دیداری لەگەڵ موحەمەد بن زائێد ، وەلی عەهدی ئیمارات ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند و دوو شاندی پلە باڵای ئەمریکی ش بە مەبەستی هاندانی ووڵاتانی ناوچەکە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان ، سەفەری ئەم ووڵاتانە دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە ، وێب سایتی ڕۆژنامەی " ئیسرائیل ئەلیەوم " کە سەر بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ە ڕایگەیاند : بە مەبەستی بەڕیوەبردنی دیداری نێوان ناتانیاهوو و موحەمەد بن زائێد پێش ئەوەی کە دوو لایەنی ڕێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات واژوو بکەن ، پەیوەندی گەلێک لە حالی ئەنجامدانە .

ئەم وێب سایتە هەروەها ئاماژەی کردووە : " تیمێکی ئەمریکی بە سەرپەرشتی مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوە لە هەوڵدایە ئەم دیدارە ڕێک بخات .

Paylas: