TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆچی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕووی لە زیاد بوونە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2019 16:23

پەیامی کورد  ...   واشینتۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دەرچوونی ئەمریکا لە پڕۆگرامی بەرجام لە حاڵی پێداچوونەوەی گەمارۆوەکانی زیاتری ئابووری لە دژی ئێرانە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ، واشینتۆن دەیەوێ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام گەمارۆگەلێکی زیاتری ئابووری دژ بە ئێران بخاتە گەڕ .

بەرپرسی ئەمریکی لەمبارەوە ڕایگەیاند و ووتی : " ئێمە دەمانەوێ کە تاجیرانی دەرەکی تێبگەن کە تیجارەت لەگەڵ ئێران هەوڵێکی شێتانە و وەحشەتناک و ترسناکە . هیوادارم هەوڵ گەلی نوێ تا حەفتەی داهاتوو بخرێنە واری جێبەجێ کردنەوە . هەرچەندە ئەم جۆرە هەوڵانە لە ساڵوەگەڕی دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام زیاتر ببێت ، زۆر باشتر دەبێت " .

هەروەها ویلایەتەیەکگرتووەکان دەتوانێ مەعافیەتە نەوتییەکانی ئێران نوێ نەکاتەوە .

ئەمە لە حالێکدایە کە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوە لە دەربڕینی قسەکانی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژەدان بە زەرەر و زیانەکانی لافاوی ئەم دواییە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران دا نووسی : " سیاسەتی فشاری لە ڕادە بەدەری ترامپ کە پێشێلکردنی بەرچاوی ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەت و فەرمانی دیوانی نێودەوڵەتی دادو گەشەپێدان ە لە گەیاندنی هاوکاری مانگی سووری ئێرانی بۆ تەواوی ناوچە لافاو لێدراوەکان بێ وێنە بووە و کەم و کورتی درووست کردووە .هەروەها لەو شتانەی کە قەدەغە کراوە ، هەلیکۆپتەری گەیاندنی هاوکارییە ، ئەمە تەنیا شەڕی ئابووری نییە ، بەڵکوو ئەمە تیرۆریسمی ئابوورییە " .

Paylas: