TR KU SO
FB X
Cîhan

بەیانیەی فەرماندی قەرارگەی " زەینەب " سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

سارا
Yazar
📅 13 Ocak 2019 17:48

پەیامی کورد  ...  فەرماندەی بارەگای " حەزرەتی زەینەب " سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ ئێران بەیانیەیەکی بڵاو کردەوە .

بە پێی راپۆرتێک لە فارس ، ڕەحیم نەوعی ئەقدەم ، فەرماندەی قەرارگەی " حەزرەتی زەینەب " سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ووتی : " بێ گومان تا ٥٠ ساڵی دیکەش ئەمریکا توانای هێرش کردنی بۆ سەر ئێران نییە و لە هەر خاکێک کە ئەمریکا و ئێران بوونیان هەیە جێگایەک بۆ ئەمریکا نییە و لەو جێگایە ئەمریکا شکست دەهێنێ .

 هەروەها ڕایگەیاند " لە ئاڵۆزییەکانی حەلەب دا ، ئەمریکا پەیامی دابوو کە ناهێڵین پێی سەربازانی بەرگری بگاتە حەلەب بەڵام خوداوەند حەلەبی لە دەستی ئەمریکییەکان دەرهێنا و دایە دەستی بەرگری سەربازەکانمانەوە و ڕۆژئاوا و ووڵاتانی خائین ی عەرەبی لە ووڵاتی سووریا بە دەرنا و ئەمە ئاکامی خۆڕاگری بوو کە سەربازانی ئێمە لە ساڵانی بەرگری پیرۆز دا پییان بە ویراسەت گەیشتووە .

لە شەڕی سووریادا ، هەموو دونیا یەک دەنگ دەیانووت بەشار ئەسەد بڕوات و تەنیا کەسێک کە بە ئازایەتی و هێزەوە ڕایگەیاند دونیا هەڵە دەکات ئەسەد دەبێ بمێنێ و لە خاکی سووریا بەرگری بکات " خامنەیی " ڕابەری ئێران بوو و ئەمڕۆ وا دەبینین کە تەواوی هەژمارەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سووریا شکستی هێناوە .

هەروەها جەختی کردەوە : " بێ گومان تا ٥٠ ساڵی دیکەش ئەمریکا توانای هێرش کردنی بۆ سەر ئێران نییە و لە هەر خاکێک کە ئەمریکا و ئێران بوونیان هەیە جێگایەک بۆ ئەمریکا نییە و لەو جێگایە ئەمریکا شکست دەهێنێ . "

Paylas: