TR KU SO
FB X
Cîhan

بێنیامین ناتانیاهوو هۆشداری تووند دەداتە حێزبۆڵلای لۆبنان " ئێوە یاری لەگەڵ ئاگردا دەکەن "

سارا
Yazar
📅 28 Temmuz 2020 19:56

پەیامی کورد     ...    بێنیامین ناتانیاهوو هۆشداری تووند دەداتە حێزبۆڵلای لۆبنان  " ئێوە یاری لەگەڵ ئاگردا دەکەن " .

بە پیی نوێترین هەواڵ و زانیاری دوای بەرزبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکان بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری تووند دەداتە گرووپی تێرۆریستی حزبۆڵلای لۆبنان و ڕایگەیاند " حێزبۆڵلای لۆبنان دەبێت باش بزانێت کە یاری لەگەڵ ئاگردا دەکات ، و ئێمە بە تووندی ووڵامی هەر هێرشێکی دەدەینەوە .

هەروەها ووتی ئیسرائیل هەنگاوەکانی خۆمان لە دژی هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران بۆ جێگیر بوونی سەربازی لە ناوچەکە بەردەوامی پێدەدات 

حزبۆڵلا بە بۆنەی بەرژەوندییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لۆبنان تووشی ئاڵۆزی و کێشە دەکات

ئەمڕۆ تێمێکی حزبۆڵلا ڕەخنەی کردووەتە ناو ئیسرائیل

بە هۆی ئامادەیی سەربازی باشی هێزەکان و فەرماندەکانی ئەو ناوچەیەوە ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم هەوڵەی تێکشکاندوو و پووچەڵی کردەوە

 

Paylas: