TR KU SO
FB X
Cîhan

" بانکی ناوەندی ئێران هۆشداری دەداتە خەڵکی ووڵاتەکەی "

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2019 18:01

عەبدۆلناسر هیمەتی ، بەرپرسی گشتی بانکی ناوەندی ئێران لە کاردانەوە بە سەرووخوارکردنی ئەم دواییانەی دراو ووتی : هۆکارەکانی ئابووری و دارایی توانای دەست تێوردانی بانکی ناوەندی ، ئەو نرخانەی کە ئەمڕۆ لە ڕێگای فرسەت تەڵەبەکانەوە و لە کەشوهەوای مەجازیدا باس دەکرێت ماندیگار نابینێت . بە خەڵک ڕادەگەێنێت داراییەکانی خۆیان نەخەنە بەر مەترسی بازاڕەکانی دراو و ئەرزەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەبدۆلناسر هیمەتی لە پۆستێکی تایبەتیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام دا نووسی : بە داخەوە لەم ڕۆژانەدا کەسانێکی سوودجوو و خاوەن پلە و بە تایبەتی ئەو کەسانەی سوودمەندن بە دەستیان دەگات بێ گوێدان بە شەڕی ڕیکلام و ڕەوانی دوژمنان لە دژی ووڵاتەکەمان و لە ئاستی خۆی ، داهاتوویەکی ناڕوونیان بە هەڵە لە سەر ئابووری ووڵاتەکەمان بخەنە بەرچاوی خەڵک .

 هەروەها زیادی کرد ، دەڵاڵان و ئەو کەسانەی کاریگەرن لە سەرووخوارکردنی ئابووری و دراوی ووڵات لە سەر ئەم جۆرە تێگەیاندنانەو گەورەکردنەکان ، ووتوووێژگەلێک وەکوو کاردانەوەی ڕەت کردنەوە یا خود قەبووڵی پالێرمۆ و SPV باقی بیانووگەل ، کەسب وکاری خۆیان ، بە فرۆشتنی دراو و ئەرزگەلی بە زێدە کڕیاری خۆیان ، ڕەونەق بدەن

Paylas: