بە پێی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق فرە بازنەیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق فرە بازنەیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە
پەرلەمانی عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی فرەبازنەیی هەڵبژاردنی ساڵی ئایندەی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.
بەپێی راگەێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی کارنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پرسی فرەبازنەیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواو دەكرێت.
حسێن عیقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سێ سیناریۆی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چاره‌سه‌كردنی پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كه‌میان میكانیزمی دابه‌شكردنی پارێزگاكانه بۆ سێ یاخود پێنج بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، سیناریۆی دوه‌میش زیادكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه له پێنج بازنه‌وه بۆ هه‌شت ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت بازنه‌كانی ناوه‌ڕاست، دوا سیناریۆش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یه‌ك بازنه‌یی.
ئاماژەی بەوەشکرد، كوتله سیاییه‌كان تا ئێستا به ته‌واوی له‌سه‌ر هیچ پێشنیارێك رێك نه‌كه‌وتوون، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له سیناریۆكان پشت به ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران ده‌به‌ستێت و به‌زۆرینه و كه‌مینه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.