TR KU SO
FB X
Cîhan

بە وێنە...دەمیرتاش لە گەرمەی بانگەشەدا گۆلێک دەکاتە دیاری هاوژینەکەی

📅 05 Mayıs 2018 15:23

دوای ئەوەی ماوەی ساڵ و نیوێکە لە گرتوخانەی ئێدیرنە زیندانی کراوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەفەرمی لەلایەن هەدەپەوە بە کاندیدی سەرۆک کۆمار ڕاگەیەندرا. تویتێکی دەمیرتاش و بەشاک دەمیرتاشی هاوسەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێێ سەرنجی بەکارهێنەران.

 

دەمیرتاش سەرەتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتێکدا وتی "دەڵین بە چ متمانەیەک لە زینداندایتوو بویتەتە کاندید؛ لە ڕاپرسییەکاندا کە لە گرتووخانە ئەنجامم داوە خۆم ٪100  بەدەست دەهێنا. گاڵتە دەکەم جارێکیان توورە بووم و دەنگم بەخۆم نەدا ٪50 دەرچوو".

 دواتر وێنەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی بڵاوکرایەوە.

 

دوای بڵاوکراوەکانی دەمیرتاش، بەشاک دەمیرتاشی هاوسەری لە وەڵامدا بۆی نووسی “گیاناکەم شتێکی تایبەتت نییە بۆ من؟”، لە وەڵامدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ وێنەیەکی نێرگزدا بۆی نووسی “ئەکرێت نەبێت گوڵەکەم..”. ئەم ناومە گۆڕینەوەی نێوان دەمیرتاش و هاوسەرەکەی بووە جێی سەرنجی بەکارهێنەران.

Paylas: