TR KU SO
FB X
Cîhan

باگەوازی هاوکاری بۆ هاووڵاتیان عەفرین دەکرێت

نەهرۆ
Editor
📅 18 Nisan 2018 18:05


مانگی سووری کورد بانگەوازیی هاوکاریی دەکات بۆ سەدان هەزار هاووڵاتی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە ئاوارە بوون.

ئەندامانی بەڕێوبەریی مانگی سووری کوردی بانگەوازیی گەلی کورد و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەندروستی دەکەن، کە بە هانای ئاوارەکانی شاری عەفرینەوە بچن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاوارەکانی عەفرین کە ئێستا لەشەهبا جێگربوون، لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیان دەگوزەرێنن، مەترسیی تووش بوونیان بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان هەیە و هیچ هاوکارییەکیشیان بۆ پێناگات.

بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا مانگی سووری کوردی، سەرپەرەشتی (١٧٥) هەزار ئاوارەی شاری عەفرین دەکات.
مانگی سوور راشیگەیاندووە، کە دەرمانی پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هاووڵاتیان نییە و لە لایەکی دیکەوەشە کەرەستەی تەندروستی و ئاو و خواردنی پاکیش ناگاتە دەستی عەفرینییەکان، بۆیە مەترسیی تووشبوونیان بەنەخۆشییە جۆراوجۆرەکان هەیە.

 


 

Paylas: