TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵوێزخانەی ئەمریکا فڕۆکەیەکی عێراقی خستەخوارەوە

Navas Jan
Admin
📅 17 Aralık 2020 01:25

پەیامی کورد ... باڵوێزخانەی ئەمریکا فڕۆکەیەکی عێراقی خستەخوارەوە

 

لەناوەندی شاری بەغدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی خستە خوارەوە.

 

ئەحمەد خەلەف ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند: " سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا كە لە سەر باڵوێزخانەکەیان لە ناوچەی سەوز دانراوە، فڕۆكەیەكی  بێفڕۆكەوانی  سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدای بەهەڵە خستووەتە خوارەوە".

 

وتیشی:"باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوای لێبوردنێكی خێرای لە سوپای عێراق كردووە".

 

 تەئكیدش كراوەتەوە:" ئەمریكاییەكان لەو بڕوایەدا بوون كە ئەو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە سەر بەو گروپە چەكدارانەوە بووە كە موشەكیان ئاڕاستەی باڵوێزخانەكەیان كردبوو".

Paylas: