Cîhan
ڕابەری باڵای ئێران داوا لە سوپای پاسداران دەکات چەکی پێشکەوتوتر بەرهەم بهێنن
پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران داوا لە سوپای پاسداران دەکات چەکی پێشکەوتوتر بەرهەم بهێنن.
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە ووتارێکدا لە تاران ڕایگەیاند : " پێویستە لەسەر سوپای پاسداران چەکی نوێ و پێشکەوتووی هەبێت، دەبێت چەکەکانتان نوێ و پێشکەوتوو بن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت لە ناوخۆدا پەرەی پێبدرێت، ئێوە پێویستتان بەوەیە ئەو چەکانەی درووستی دەکەن پەرەی پێبدەن".
خامنەیی هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئێستا لەمڕۆدا سوپای پاسداران بوونێکی بەهێزی هەیە لەناو ئێران و دەرەوەشدا، ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات سووربوونی سوپای پاسدارانی زیاتر کرد".