TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆرڵ : دۆخەکە دەربارەی بەرجام بە درووستی بەرەو پێش ناڕوات

سارا
Yazar
📅 09 Kasım 2022 01:08
پەیامی کورد   ...  بۆرڵ : دۆخەکە دەربارەی بەرجام بە درووستی بەرەو پێش ناڕوات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : سەبارەت بە بەرجام ، دۆخەکە بە درووستی بەرەو پێش ناڕوات ، هەڵوێستەکانی نێوان لایەنەکان هێشتا لە یەک نزیک نەبووە ، ئێران دەبێ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی بە شێوەیەکی سازندە هەڵسووکەوت بکات . داوام لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد ئەمە بەرەو پێش ببات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە زنجیرە پەیامگەلێکی تویتەریدا سەبارەت بە ووتووێژی تەلەفۆنی لەگەل بۆرڵ ، نووسی لەم پەیوەندییەدا " جاریکی دیکە لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ کۆکردنەوەی ووتووێژەکان بە زووترین کات جەختم کردەوە . ئەمریکا دەبێ سیاسەتی یە بان و دوو هەوای خۆی ڕابگرێت و ئیرادەی ڕاستەقینە نیشان بدات .

Paylas: