بڕیاری دەستبەسەرکردنی ١٣٢ کەسی دیکە لە تورکیا دەرچوو
بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی ١٣٢ کەسی دیکەیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کودەتاکەی تهمموزى ساڵی ٢٠١٦ی ئەو وڵاتە دەرکرد.
كهناڵى (ئاڕ تی) رووسی، بڵاويكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە(26ى حوزهيران/ يۆنيۆى 2018)، بەرپرسانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنيان بۆ 132 کەسى ديكه به تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوهكهی فەتحوڵڵا گولەن و کودەتاکەی دژ بە ئەردۆغان دەرکردووە.
30 کەس لەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە سەر بە هێزەکانی دەریاوانی و پاراستنی سنووری تورکیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رەشبگیری هاووڵاتیانی تورکیا ئامارێکی بڵاوکردووهتەوە و بە گوێرەی ئەو ئامارە،"160 هەزار کەس لە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 لە تورکیا دەستگیرکراون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن، رابەری رێكخراوى خزمهت کە ئێستا لە ئەمەریکا دەژیت و ئەندامانی ئهو رێكخراوه، بە ئەنجامدەری "کودەتا شكستخواردووهكهى 2016 تۆمەتبار دەکات و تاکو ئێستاش هەزاران لە لایەنگر و ئەندامی ئەو رێكخراوه لە تورکیا دەستگیرکراون.