TR KU SO
FB X
Cîhan

٢٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان فەرانسا و بریتانیا خنکان

Navas Jan
Admin
📅 25 Kasım 2021 13:48

پەیامی کورد … ٢٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان فەرانسا و بریتانیا خنکان

ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە ٢٠ كۆچبەر لە كاتێكدا لە هەوڵدابوون لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە، بەلەمەكەیان لە بەندەری باكووری كالایسەوە نوقم بووە، بەرپرسانی فەرەنسا بەكارەساتێكی مرۆیی ناودەبەن.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كەشتییە ئێشكگرییە فەڕەنسییەكان تەرمەكانیان دۆزیوەتەوە، پاش ئەوەی ماسیگرێك لە ڕووداوەكە ئاگاداری كردوونەتەوە.

بۆ گەڕان بەدوای تەرمەكاندا سێ هێلیكۆپتەرو سێ بەلەم بەكار هاتوون و (جیراڵد دارمانین) وەزیری ناوخۆ لە تویتەر نوسیویەتی: كە خەڵكێكی زۆر لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆك وەزیرانی فەرەنساش لە تویتەر نوسیویەتی، ڕووداوەكە كارەساتێكی تراژیدیە و ئەو كەسسانەی بە قوربانی دەستی قاچاخچیەكان زانیوە كە دۆخی خراپی كۆچبەرەكانیان قۆستۆتەوە.

.

Paylas: