TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەری کۆماریخوازەکانی ئەنجوومەنی پیران خوازیاری ووڵامدانەوەی تووند بە کۆماری ئیسلامی دەبێت

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2024 10:00

پەیامی کورد   ...  ڕابەری کۆماریخوازەکانی ئەنجوومەنی پیران خوازیاری ووڵامدانەوەی تووند بە کۆماری ئیسلامی دەبێت

میچ مەکكانل، ڕابەری کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە گەڕاندنەوەی متمانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێویستی بە ووڵامدانەوەی پتەو و بوێرانە بە کۆماری ئیسلامی یە و ووتی : ڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە پەیوەندیدارەکان تەنیا بۆ ئیسرائیل نییە.

ناوبراو کۆماری ئیسلامی بە دەست درێژکارێکی هاوبەشی ئەمریکا و هاوبەشەکانی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی پارەی پشتیوانی فێڵبازانەی خۆی بۆ تیرۆر دابین نەكات، ئەوە لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و ستاندنی گیانی بێتاوانەکان بەردەوام دەبێت.

ئەم سیناتۆرە کۆمارییە، کە هەنگاوی یەکلاکەرەوە لەم بارەوە بە پێویست ناودەبات، ئەمەی بە "سێ ساڵ پاشەکشە"ی حکوومەتی ئێستای ئەمریکا ناو بردووە.

Paylas: