TR KU SO
FB X
Cîhan

٣٨ کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتی نەمسا دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 17 Eylül 2020 14:40

پەیامی کورد ... ٣٨ کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتی نەمسا دەستبەسەر کران

 

نزیكەی 40 كۆچبەری عێراقیی و سوری و تورك لە بارهەڵگرێكی ساردكەرەوەدا لە وڵاتی نەمسا دەستبەسەر کران.

 

پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، لە شەقامێكی ویلایەتی نەمسای خواروو دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گرتووە كە ٣٨ كۆچبەری نایاسایی تێدابوو.

 

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەوەی راگەیاند، كۆچبەرەكان هاوڵاتیی عێراقی و سوری و تورك بوون و لەنێو بارهەڵگرە كە لە جۆری ساردكەرەوە بووە دەستگیركراون. 

Paylas: