TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەرانی ئیسرائیلی نزا و پاڕانەوە بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ دەکەن

سارا
Yazar
📅 02 Kasım 2020 22:12

پەیامی کورد     ...    ڕابەرانی ئیسرائیلی نزا و پاڕانەوە بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ دەکەن 

ڕابەرانی شارەنشینی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ بە سەر جۆ بایدن دا نزا و پاڕانەوە دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئیسرائیلییەکان لە شاری الخلیل لە دەور زیارەتگای پێغەمبەر ئیبراهیم " د. خ" کۆبوونەتەوە و بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دا نزا و پاڕانەوە دەکەن . ئیسرائیلییەکان دۆناڵد ترامپ بە باشترین سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ناو دەبەن و بۆ براوە بوون و سەرکەوتنی ئەو لە هەڵبژاردنەکان دا هەوڵی زۆر دەدەن . 

لە کاتی سەرۆککۆماری ترامپ دا بوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤ  گەڕایەوە شاری قودس و گوازرایەوە . 

ئیمارات و بەحرەین یش لە سەر پێداگری ترامپ ناچار بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بوون 

لەم مەراسیمەدا خاخام ێک ترامپ وەکوو پاڵپشتیکەری و پارێزەری ئیسرائیل و سەرزەوینی یەهوودییەکان ناو دەبات و داوای لە خودا کرد سەرکەوتنی پی ببەخشێت .

 

Paylas: