TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەری ئێران : ئیمارات و عەرەبستان پشتەوانی هێرشەکەی سەر ئەهوازن

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2018 23:37

ڕابەری ئێران ، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕیگەیاند : هێرشی تیرۆریستی سەر ئەهواز لە ڕێگەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستانی سەعوودی پشتەوانی ماددی لێ کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی فەرمی ڕابەری ئێران بە پێی ووتەکانی ئەو نووسی : بە پێێ دۆسییەکان ، ئەم کار ترسنۆکانە کەسانێک ئەنجامیان داوە کە ئەمریکا لە سووریا و عێراق ئەوان ڕزگار دەکات و عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتیش پارەیان بۆ خەرچ دەکەن .

هەروەها ڕایگەیاند : ئەو کەسانەی کە پشتەوانی ئەم هێرشە بوون بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن .

Paylas: