TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی واڵ ستریت ژۆرناڵ کاردانەوەی وەرگرت

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2022 11:07
پەیامی کورد   ...  بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی واڵ ستریت ژۆرناڵ کاردانەوەی وەرگرت

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی واڵ ستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە ئەگەری ئامادەبوونی نووسراوی کۆتایی ڕێکەوتن لە ڤییەننا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو ووتی : بە گرینگیدان بە بەردەوامی باسەکان دەربارەی چەند بابەتی گرینگی بەجێ ماو ، هێشتا لە قۆةاغێکدا نین کە لە کۆتایی هاتنی نووسراوەکە قسە بکەین .

شاندی ووتووێژکاری ئێران بیروڕای سازندەی خۆی بە ئامانجی بەرەوپێس بردنی گفتووگۆوەکان بە لایەنی بەرامبەر خراوەتە ڕوو و دەرئەنجامی گفتووگۆوەکان بە ئیرادەی لایەنی بەرامبەر بۆ گرتنەبەری بڕیاری سیاسی پێویست دەبەسترێتەوە .

هەروەها دەڵێ ئێمە لەو باوەڕەداین لە ئەگەری ئەوەی کە بڕیاری بەجێ لایەنی بەرامبەر بگیرێتە بەر ، دەتوانرێ بە خێرایی گفتووگۆەکان کۆبکرێتەوە بەلام هێشتا لەم قۆناغەدا نین .

Paylas: