Cîhan
بەرپرسێکی تویتەر دەستی لە کار کێشایەوە
پەیامی کورد … بەرپرسێکی تویتەر دەستی لە کار کێشایەوە
جاک دۆرسەی هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوبەری گشتی لە کۆمپانیاکە لە هەژماری تایبەتی خۆی، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
لەو بارەیەوە، کۆمپانیای تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە پاراگ ئاگراواڵ بەرپرسی تەکنەلۆجیای تویتەر لە پۆستی بەڕێوبەری گشتیدا دەستبەکاربێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پاراک ئاگراواڵ ماوەی ١٠ ساڵە لە تویتەر کار دەکات و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا بەرپرسی تەکنەلۆجیای تویتەر بووە.
تویتەر؛ تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ـەوە دامەزراوە، ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا ھەیە و دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر بە خۆڕاییە.