Cîhan
بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ئامێری دەستکردی هەناسەدانەوە پەیوەند کرا
پەیامی کورد ... بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ئامێری دەستکردی هەناسەدانەوە پەیوەند کرا
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، بۆریس جۆنسۆن کە بە کۆرۆنا گرفتار بووە ، کەوتە ژیر چاودێری هەناسەدانی دەستکردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە ووتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی تەندرووستی بەریتانیاوە ، ڕایگەیاند ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، کە ڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بۆڕییەکانییەوە چارەسەری بۆ دەکرێت .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی ، جۆنسۆن بەپەلە لە نەخۆشخانە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە ، و بە ئامێری هەناسەدان هەناسە وەردەگرێت .