TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕکابەری سەرەکی ناتانیاهوو لە پاراستنی سیاسەتەکەی ئەو لە بەرامبەر ئێران هەواڵی دا

سارا
Yazar
📅 18 Şubat 2019 22:47

پەیامی کورد  ...  گانتس سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر ئێران لە ئەگەری هەڵبژاردنی دا وەکوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنی گانتس ، بەرپرسی پێشووی یەکینیەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل و ڕکابەری سەرەکی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەپڕیل دا ڕایگەیاند : لە خەتی سیاسەتی ئێستای دەوڵەت لە دژایەتی لەگەڵ ئێران پاڵپشتی دەکات و قەولیدا کە ئەگەر مافی تەشکیل کردنی کابینە بە دسەت بهێنێت ئەم ڕێرەوە سیاسییە بەردەوامی پێ بدات .

حزبی گانتس " ئەمنییەتی ئیسرائیل "   بە پێی ڕاپرسییەکان لە پلەی دووهەم لە دوای حزبەکەی ناتانیاهوو ، لیکوود ، ڕاستگەرای سکۆلار دایە .

لیکوود لە هەوڵدایە تاکوو لە کەوتنی ئاستی دەنگدەران بەرەو حزبی گانتس پێشگیری بکات ، هەر بەم هۆکارەوە ئەو بە کەسێکی لە سەرخۆ و ئارام لە بابەتی ئەمنییەتی نەتەوەیی دا دەناسێنن .

 گانتس لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی میونشن دا ووتی : ناتانیاهوو ڕکابەرێکی سیاسییە کە ئێمە سەبارەت بە بابەتی جۆراوجۆر دژبەری یەکین ، بەڵام دوو منداڵی بە وەفای خەڵکەکەمانین . کاتێک کە هەڕەشەیەک بۆ ئەمنییەتی وولاتەکەمان هەیە ، فەرقێک لە مانەینی ئێمەدا نییە .

لەم بابەتە گرینگە دا چەپ و ڕاست نییە . کاتێک کە باسی پاڵپشتی لە دەوڵەت بێ ، هیچ هاوپەیمانییەک یا خود دژایەتییەک بوونی نییە .

Paylas: