ئایا ڕابەرە سەرکێشەکەی کۆریای باکوور ڕادەستی مردن بووە ؟؟؟
پەیامی کورد ... ئایا ڕابەرە سەرکێشەکەی کۆریای باکوور ڕادەستی مردن بووە ؟؟؟
کیم جوونگ ئوون لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەی بەرەوڕووی دۆخی مەترسیدار بووەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی دەزگایەکی تایبەتی هەواڵگری ئەمریکی ڕایگەیاند کە ڕابەری کۆریای باکوور ، کیم جوونگ ئوون لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری کەوتووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەروەها ڕاپۆرتیدا کە لە بەرواری ١٢ی ئەیپریلەوە ، کیم جوونگ ئوون نەشتەرگەری لە سیستەمی دڵ و هەناوی بۆ ئەنجام دراوە . میدیاکان دەنووسن ، مردن یا خود ناتەوانی کیم جوونگ ئوون هەموو کۆریا دەخاتە بەر هەڕەشەی بێبەندووبارییەوە . لەوێ بابەتی چەکگەلی ئەتۆمی و ئەگەری ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی بوونی زۆر بەهێزە . و ئەمانە تەنیا هەندیک پاشهاتی لەناکاوە ، هەربۆیە ژاپۆن نابێ هۆشیاری خۆی لە دەست بدات .هەروەها نابێ لە جیبەجێ کردنی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و چین لە ناوچەکە چاوپۆشی بکرێت
لە هەمان حالدا ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری کۆریای باکوور ووتی کە هیچ شتێکی سەرووی سرووشتی بوونەوە لە کۆریای باکوور ڕوونادات . ئەگەر دیکتاتۆر کیم جوونگ بمرێت ، دۆخی کۆریا ناسەقامگیر دەبێت ، ڕووداوەکان دەتوانن وەکوو سێناریۆیەکی پێش بینی نەکراو پەرە بستێنێت ئەو هەروەها ووتی من شکم نییە کلە ئەم بابەتە بە شێوەی جیددی لە سەر ئەمنییەتی هەموو کۆریا کاریگەری دەبێت .
یووشیهیدا سووگا ، سکرتێری گشتی کابینەی ژاپۆن لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا لە بەرواری ٢١ی ئەیپریل لە هەر جۆرە ووتارێک خۆپارێزی کرد و ووتی " ئێمە زۆر ئارەزوومەندین لە سەر کۆکردنەوەی و خوەندنەوە لە سەر دۆخی کۆریای باکوور. ئێمە لەمبارەوە لەگەڵ ئەمریکا هاوکارییەکی نزیکمان هەیەە . تارۆ کۆنۆ وەزیری بەرگری ژاپۆن لەم پرێس کۆنإرانسەدا سەبارەت بە گەشت لێدانەکانی هیزەکانی بەرگری لە خۆیان ڕایگەیاند " ئەم ئۆپراسیۆنە هەموو کات بە بێ هیچ جۆرە سستی و لاوازییەک ئەنجام دەدرێت ."
بە ووتەی ئەو ، پێشتر ، چین و ڕووسیا لە ئەگەری ڕوودانی هەرجۆرە دۆخێکی نەخوازراو و فریاکەوتن لە کۆریای باکوور ، هێزە چەکدارەکانیان لە سنوورەکان جێگیر دەکرد . هێزەکانی بەرگری لە خۆی کۆریای باشوور دەبێ نە تەنیا هەوڵەکانی ئەرتەشی کۆریای باکوور بەڵکوو جیبەجێ بوونی هیزەکانی ڕووسیا و چین یش کۆنترۆڵ بکەن .