TR KU SO
FB X
Cîhan

پاپ ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان هۆشداری دەداتە ئیتاڵیا

سارا
Yazar
📅 08 Haziran 2020 22:11

پەیامی کورد     ...    پاپ ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان هۆشداری دەداتە ئیتاڵیا

پاپ هۆشداری دەداتە ئیتاڵیا سەبارەت بە هەنگاونانی زووی ئەو ووڵاتە بۆ جەژنی سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا .

ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان بە خەڵکی ئیتاڵیا سەبارەت بە شایی بە کۆتاهاتنی ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا هۆشداری دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، پاپ فرانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە داوای لە خەڵکی ئیتاڵیا کرد جەژنی سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا بەم زووانە بەڕێوە نەبەن و هەروەها لە یاساکانی دەوڵەت دەربارەی ماوەی نێوان کەسەکان لە کۆمەڵگادا و هەروەها بەکار هێنانی ماسک پەیڕەوی بکەن .

پاپ فرانسیس لە نێوان بەشدار بوونی سەدان کەس دا لە مەیدانی سەن پێترێرزبۆرگ دا ، بە هاواری شایی خەڵک کە ئەم ئامادەبوونە هەر چەند کەمیشە بە نیشانەی سەرکەوتنی ئیتاڵیا بە سەر کۆرۆنادا لە قەڵەمدا ، کاردانەوەی نیشان دا و لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە دەبێ ئاگادار بین و ئەم سەرکەوتنە بەم زووانە نابێ بکرێتە جەژن و شایی .

نزیکەی ٣٤ هەزار کەس لە ئیتاڵیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستدا . ئەم ووڵاتە لە دوای ئەمریکا ، بەریتانیا و بەرازیل ، بە چوارەمین ووڵات بە بەرزترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهان هەژمار دەکرێت 

 

 

Paylas: