بەریتانیا به‌شدار دەبێت له هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریكا دژی سوریا
بەریتانیا له‌وانه‌یه به‌شدار بێت له هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی حكومه‌تی سوریا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌ربكه‌وێت.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌كی به‌ڕیتانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا بۆریس جۆنسن گوتی: ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌مه ڕوویداوه و توانیمان بیسه‌لمێنین و پێشنیارێك هه‌بوو بۆ ئێمه تاوه‌كو بجوڵێین ئه‌وا به‌جددیی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌ریكا 59 موشه‌كی كروزی له جۆری تۆماهۆكی هاویشت بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ربازیی سوریا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌ی خان شیخۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه له چواری مانگی 4 ی 2017 دا.
ده‌زگای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌ختی له به‌كارهێنانی سارین كردۆته‌وه له مانگی چواری 2017 دا له خان شیخۆن كه بووه هۆی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 83 كه‌س.