TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا

Navas Jan
Admin
📅 15 Şubat 2022 14:48

پەیامی کورد... بەریتانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس، ڕایگەیاند دوایین زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕووسیا هەر کاتێک بێت ئۆکراینا داگیر دەکات و داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی لە کریملین کرد.

ترەس، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە ڕێگەی تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە سەبارەت بە هەڕەشەی جددیی ڕووسیا بە ئاراستەی ئۆکراینا، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دۆخی لە ناکاوی کابینە (COBRA) کردووە.

ترەس، لە دوای کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کرد و وتی: "دوایین زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕووسیا هەر کاتێک بێت (ئۆکراینا) داگیر دەکات و بانگەوازی کریملین دەکەین کە گرژییەکان کەم بکەنەوە. خاڵی جەختکەرەوەمان، پێدانی گرنگیی لە پێشینەیە بە ئاسایش و سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە ئینگلیزانەیە کە لە ئۆکراینادان".

لیز ترەس، جەختی لەوەش کردەوە کە لە کاتێکدا خۆیان بۆ خراپترین دۆخ ئامادە دەکەن، ئەوەی پێویست بێت بۆ ڕێگرتن لە داگیرکاریی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا کردوویانە.

Paylas: